بانکی ئەربیل بۆ وەبەرهێنان و دارایی دامەزراوەیەکی خزمەتگوزاری داراییە کە بایەخدەدات بە هەموو کاروبارەکانی سەوداگەرەکانی، کە لەمانگی شوباتی ٢٠٠٩ (ڕێبەندانی ٢٧٠٨) بەپێی یاسای هاوبەشی عێراقی دامەزراوە. وە لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٠ (بەفرانباری ٢٧٠٩) کراوەتەوە.

بانکی ئەربیل بوونی خۆی لە کەرتی بانکیدا سەلماندوە لەڕێگەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بانکی و بەڕێوەبردنی دارایی دروست، وەهەموو ئەمانە ڕێگە خۆشکەربوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بانکەکەمان بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە باشترین بانکەکانی عیراق.

 

لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە

لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە

لە ٢٠١٠ ەوە باشترین خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکیەکان پێشکەشدەکەین

سیستەمی بانکی

سیستەمی بانکی

باشترین سیستەمەکانی بانکی بەکار دەهێنین بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەوداکارەکانمان









خێرایی لە تەواوکردنی کار

خێرایی لە تەواوکردنی کار

دەزانین کاتەکانتان بەنرخن، بۆیە بەکەمترین کات کارەکانتان ڕادەپەڕێنین.

باشترین کادرەکان

باشترین کادرەکان

کارمەندەکانمان خاوەن ئەزموونن لەکارەکانیان.

بانکی ئەربیل بۆ وەبەرهێنان و دارایی

وە ئەمانە بوونەتە بەشێک لە کەلتووری بانکەکەمان:

  • باشترین لەڕووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بۆ سەوداگەرەکانی.
  • داهێنان و نوێگەری.
  • ئەدای دارایی نایاب.
  • بەڕێوەبردنی دارایی بەشێوەیەکی نایاب و جێگیر.

بانکەکەمان هەڵساوە بەخزمەتکردنی هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بانکی جۆراوجۆر و گشتگیر لەمانە (هەژماری پاشەکەوتکردن و هەژماری رەوەن و پارەسپاردنی جێگیر و حەواڵەی پارە بۆ ناوەخۆ و دەرەوەی وڵات و خزمەتگوزاری قەرز و متمانەدان).

هەروەها بانکەکەمان هەڵساوە بەکردنەوەی چەندین لق و فراوانکردنی تۆڕی لقەکانی لەم شارانە (هەولێر و بەغداد و سلێمانی و زاخۆ) بۆ خزمەتکردنی سەوداگەرەکانی لە سەرانسەری وڵات، بۆ هەمان مەبەستیش بانکەکەمان لە ئامانجیدایە چەندین لقی تر بکاتەوە لە هەموو شارەکانی عێراق.

وەکو دامەزراوەیەکی بانکی خاوەن شارەزاییەکی زۆرین لە چەندین بواری دارایی وە ئەمەشە بۆتە هۆکار بۆ ئەوەی لە تواناماندابێت خزمەتگوزاری و ڕێنوێنی و ئامۆژگاری دارایی پێشکەش بە سەوداگەرکانمان بکەین، کەدەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خاوەن پشکەکان و وەبەرهێنان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر جۆر و ئاستی ئەو خزمەتگوزاریانانەی کە پێشکەشی سەوداگەرەکانی ئێستا و داهاتووی دەکەین.