کارتی کریدیت (ماستەرکارد)

کارتی کریدیتی بانکی ئەربیل ڕێگا بە بەکارهێنەرانی دەدات کە پارەی هەموو کڕێنەکانیان بدەن و پارە ڕاکێشن، ئەمەش لەڕێگای بڕینی ڕاستەوخۆی بڕی پارەکە لەسەر هەژماری رەوەن (هەژماری جاری) تایبەت بە بەکارهێنەر. بەواتایەکی تر، کارتی کریدیتی بانکی ئەربیل لەکاتی بەکارهێناندا ڕاستەوخۆ بڕی پارەی بەکارهاتوو لە هەژماری رەوەنی سەوداگەرەکە کەمدەکاتەوە.

  • بە بەکارهێنانی کارتی کریدیتی بانکی ئەربیل، پێویستناکات پارەی کاش یاخود پەڕاوی چەک لەگەڵ خۆت هەڵگریت بۆ کڕینی پێویستیەکانت.
  • سەنتەری پەیوەندیەکانمان ٢٤/٧ ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانتان.
  • لە هەموو شوێنێکی جیهان قبوڵکراوە.
  • دەتوانی بەخۆڕایی پارە لە ئامێری تێلەری خودکار (ATM)ی بانکەکەمان ڕابکێشیت، لەکاتی ڕاکێشان پارە لە ئامێری تێلەری خودکار (ATM)ی بانکی تر بڕی ٢.٥ دۆلار دەگێڕدریتەوە لەلایەن بانک.
  • دەتوانیت ئەم کارتە لە هەر کات و شوێنێک بەکاربهێنیت بۆ کڕینی لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە (ئۆنڵاین).
  • کارایە لەسەر هەموو کەناڵەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی (خاڵی فرۆشتن (POS) و ئامێری تێلەری خودکار (ATM)).
  • دیزاینکراوە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی قفڵکردنی سێ ڕەهەندی (3D).
  • بەخۆڕایی ئاگادارکردنەوەت پێدەگات لەڕێگای کورتە نامەوە لە کاتی ڕوودانی هەر مامەڵەیەک لەسەر کارتەکەت.
  • ڕاپۆرتی مانگانەی هەژمارەکەت پێدەگات لەڕێگای پۆستی ئەلیکترۆنیەوە (ئیمەیڵ).
  • دەتوانی ببیتە خاوەنی کارتی زیادە بۆ تاکەکانی خێزانەکەت.
  • دەتوانیت ژمارەی ناسینەوەی کەسیت (PIN) بگۆڕیت لە هەرکاتێک بە بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی تێلەری خودکار (ATM).
  • سنوری ڕاکێشانی پارە لە هەژمارەکەت بەستراوەتەو بە هەژماری بانکیت.
  • ئەم کارتە کارایە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەرواری دەرچوونیەوە.
  • دەتوانیت لەماوەی ٢٤ کاتژمێر کارتەکەت بەدەستبێنیت.
  • تکایە پارێزگاری لە ژمارەی ناسینەوەی کەسی (PIN) تایبەت بەکارتەکەت بکە. تکایە هاوبەشی پێمەکە لەگەڵ کەس تەنانەت کارمەندەکانی بانکیش.
  • تکایە زانیارییەکانی کارت و هەژمارەکەت لەگەڵ هیچ لایەنەکی نەناسراو هاوبەشی پێمەکە لەسەر ئینتەرنێت، یاخود وەڵامی هیچ نامە یان پۆستێکی ئەلیکترۆنی مەدەرەوە کە داوای ئەم زانیارییانە دەکات.
  • تکایە لەکاتی ونکردن یان دزرانی کارتەکەت ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوەبکە:
  •   ژمارەی مۆبایل:٠٩٦٤٧٥٠٨٤٢٠٠٠٠
  •   ژمارەی تەلەفۆن: ٠٦٦٢١١٣٥٠٠