هەژماری رەوەن (هەژماری جاری)
بیرۆکەی ئەم جۆرە هەژمارەیە پارە دانان و
ڕاکێشانە بەشێوەیەکی خێرا و بڕێکی زۆر. وە لەکاتی کردنەوەی ئەم هەژمارە سەوداگەر
دەبێتە خاوەنی پەڕاوی چەک کە یارمەتیدەدات بۆ مامەڵەکردن و ڕاكێشانی پارە، کە
پشتدەبەستێت بە واژوی خاوەنی هەژمارەکە. وە لەم جۆرە هەژمارەدا هیچ سودێک نایەتە
سەر هەژماری سەوداگەر.
تایبەتمەندیەکانی
-
دانان و ڕاکێشانی پارە لە هەژمارەکە تا ئەوکاتەی هەژمارەکە چالاکە و بڕی پارەی داواکراوی تێدابێت.
-
سەوداگەر دەتوانێت داوای پەڕاوی چەک بکات.
-
توانای بەدەستهێنانی کارتی ئامێری تێلەری خودکار (ATM).
-
توانای داواکردنی ڕاپۆرتی خوولی هەژمارەکە.
-
توانای گواستنەوە و وەرگرتنی پارە لە ناوەخۆ و دەرەوەی وڵات.
-
توانای کردنەوەی هەژماری هاوبەش.
-
بانک هیچ جۆرە سودێک ناخاتە سەر پارەی دانراو لە هەژمارەکەدا.