20/7/2022

سەردانیکردنی کۆنسوڵخانەی هیندستان

شاندێکی بانکەکەمان لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٢/٠٧/١٨ بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبەران و بە یاوەری کارمەندە بەڕێزەکانی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان هەڵسان بە سەردانیکردنی کۆنسوڵخانەی هیندستان لە هەولێر، بەئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان لەگەڵ خاوەنکارەکان (بازرگانەکان)ی هیندستان. و تاوتوێی ئەگەرەکانی هاوبەشیکردن وە تاوتوێکردنی هاوکاری هاوبەش.