27/2/2022

لەگەڵ بانکی ئەربیل بۆ وەبەرهێنان و دارایی پارە دانراوەکانی سەر هەژمارە بانکیەکەت پارێزراوە لەژێر سەقفی کۆمپانیای عیراق بۆ گەرەنتی دەستەبەری پارە سپێردراوەکان

ئەرکی سەرەکی دەستەبەری پارە سپێردراوەکانی هەژماری بانکی بریتیە لە دروستکردنی متمانە لای سەوداگەرەکان (خاوەن هەژمارە بانکیەکان) بە سیستەمی بانکی و تواناستی ئەم سیستەمە لە پاراستنی پارە سپێردراوەکانیان ، وە ئەمەش بنچینەی سیستەمی بانکی بەهێز و پێشکەوتووە کە لەتوانایدایە بەردەوامبێ لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە پیشەسازی بانکی ڕوودەدات و وادەکات بە شێوەیەکی چالاکانە بەردەوامبێ لە بەدەستهێنانی ئامانجە دارایی و کۆمەڵایەتیەکانی.