هەژماری رەوەن (هەژماری جاری)

بیرۆکەی ئەم جۆرە هەژمارەیە پارە دانان و ڕاکێشانە بەشێوەیەکی خێرا و بڕێکی زۆر. وە لەکاتی کردنەوەی ئەم هەژمارە سەوداگەر دەبێتە خاوەنی پەڕاوی چەک کە یارمەتیدەدات بۆ مامەڵەکردن و ڕاكێشانی پارە، کە پشتدەبەستێت بە واژوی خاوەنی هەژمارەکە. وە لەم جۆرە هەژمارەدا هیچ سودێک نایەتە سەر هەژماری سەوداگەر.

تایبەتمەندیەکانی

  • دانان و ڕاکێشانی پارە لە هەژمارەکە تا ئەوکاتەی هەژمارەکە چالاکە و بڕی پارەی داواکراوی تێدابێت.
  • سەوداگەر دەتوانێت داوای پەڕاوی چەک بکات.
  • توانای بەدەستهێنانی کارتی ئامێری تێلەری خودکار (ATM).
  • توانای داواکردنی ڕاپۆرتی خوولی هەژمارەکە.
  • توانای گواستنەوە و وەرگرتنی پارە لە ناوەخۆ و دەرەوەی وڵات.
  • توانای کردنەوەی هەژماری هاوبەش.
  • بانک هیچ جۆرە سودێک ناخاتە سەر پارەی دانراو لە هەژمارەکەدا.

هەژماری پاشەکەوتکردن

هەژمارە بانکیەکی درێژخایەنە کە سوود دەچێتە سەر پارەی دانراو لەناو هەژمارەکەدا، و سوودەکە هەژماردەکرێت لە سەرەتای مانگی دوای دانانی پارەکە.

تایبەتمەندیەکانی:

  • دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پاشەکەوتکردن یاخود وەکو پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی کورتخایەن.
  • ڕاکێشان یان دانانی پارەی کاش لە هەرکاتێک.
  • پێویستی بە گواستنەوەی موچە نیە.
  • بڕە پارەیەکی دیاریکراو پێشکەشدەکات بۆ سەر هەژمارەکە.

پارەسپاردنی جێگیر

دانانی بڕە پارەیەکی دیاریکراوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لەو ماوەیەدا ناتوانرێت پارەکە ڕابکێشرێت، لە ئەگەری ڕاکێشانی پارەکە پێش ماوەی دیاریکراو ئەوا هیچ سودێکی نایەتە سەر.

  • پارەسپاردنی جێگیر بە وەبەرهێنانێکی بێ مەترسی هەژماردەکرێت، بڕە سوودێکی دیاریکراو دەچێتە سەر هەژماری خاوەن هەژمارەکە بەرامبەر بە جێهێشتنی پارەی دانراو لە بانک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
  • لە ڕۆژە کردنەوەی هەژماری پارەسپردنی جێگیر، بانک ڕێکدەکەوێت لەگەڵ خاوەنی هەژمار لەسەر ڕێژەی سوود و بەرواری گەڕاندنەوەی پارەکە بۆ خاوەن پارەسپاردنە جێگیرەکە.
  • خاوەن هەژمارەکە دەتوانێت پەشیمان بێتەوە لە پارەسپاردنە جێگیرەکە لەکاتی پێویستیدا، بەڵام لەم حالەتەدا هیچ سوودێک بۆ خاوەن هەژمار ئەژمارناکرێت.

هەژماری ڕەوەن بۆ کۆمپانیا (هەژماری جاری بۆ کۆمپانیا)

بانکی ئەربیل بۆ وەبەر‌هێنان و دارایی لە ڕێگەی مەرج و ڕێ و شوێنی ئاسانەوە خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش بە کۆمپانیاکان دەکات. بە کردنەوەی هەژماری تایبەت بە کۆمپانیاکان کە لەرێگەیەوە هاوکاریێکی زۆری بەڕێوەبردنی دارایی و وەبەر‌هێنانی کۆمپانیاکان دەکات.

  • هیچ پاشەکەوتێک پێویست ناکات بۆ کردنەوەی هەژمارەکە بە دیناری عێراقی یان دۆلاری ئەمریکی لەکاتی کردنەوەی هەژمارەکە.

هەژماری ڕێکخراوە ناحکومیەکان (NGOS)

بانکی ئەربیل بۆ وەبەرهێنان و پێدان هەڵدەستێت بە دابینکردنی هەژماری تایبەت بە ڕێکخراوە ناحکومیەکان، کە ئەو ڕێکخراوە ناحکومیانەن سەربەخۆ لەهەر حکومەتێک کاردەکەن.

  • مەرجی بانک بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە هەژمارە بەدەستهێنانی ڕێگاپێدانی (ڕەزامەندی) ئەنجومەنی وەزیرانە.

پێویستیەکانی کردنەوەی هەژمار

پێویستییەکانی کردنەوەی هەژمار بۆ تاکی عێراقی

  • ناسنامەی باری شارستانی.
  • ڕەگەزنامەی عێراقی.
  • پاسپۆرت.
  • ناسنامەی شوێنی کار، یان ناسنامەی ژووری بازرگانی، یان بەڵگەنامەی پشتگیری لە شوێنی کارەوە.
  • کارتی زانیاری.
  • دوو وێنەی مامەڵە (معامەلات).

پێویستییەکانی کردنەوەی هەژماری تاک بۆ ناعیراقی

  • پاسپۆرت.
  • بەڵگەنامەی مانەوە کە نابێت مەودای لە ساڵێک کەمتربێت.
  • پشتگیری لە شوێنی کار.
  • دوو وێنەی مامەڵە (معامەلات).

پێویستییەکانی کردنەوەی هەژمار بۆ کۆمپانیا عیراقییەکان

  • فەرمانی دامەزراندنی کۆمپانیا.
  • ڕێگاپێدانی دامەزراندنی کۆمپانیا.
  • بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
  • تۆمارەکانی کۆبونەوە کە دەسەڵاتی بەڕێوبەری گشتی نیشاندەدات.
  • لێکدانەوەی باجی ساڵی پێشووی کۆمپانیا.
  • هەموو پەڕاوە بڕواپێدراوەکان لە بەشی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
  • بودجەی کۆمپانیا.
  • مۆری کۆمپانیا.
  • ناسنامەی باری شارستانی (بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیا).
  • ڕەگەزنامەی عیراقی (بەڕیوبەری گشتی کۆمپانیا).
  • پاسپۆرتی (بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیا).
  • کارتی زانیاری (بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیا).
  • دوو وێنەی مامەڵە (معامەلات)ی بەڕێوبەری گشتی و دامەزرێنەرانی کۆمپانیا.

پێویستییەکانی کردنەوەی هەژمار بۆ کۆمپانیا ناعیراقییەکان

  • فەرمانی دامەزراندنی کۆمپانیا.
  • ڕێگاپێدانی دامەزراندنی کۆمپانیا.
  • بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
  • تۆمارەکانی کۆبونەوە کە دەسەڵاتی بەڕێوبەری گشتی نیشاندەدات.
  • لێکدانەوەی باجی کۆمپانیا.
  • هەموو پەڕاوە بڕواپێدراوەکان لە بەشی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
  • بودجەی کۆمپانیا.
  • مۆری کۆمپانیا.
  • کردنەوەی لقێکی کۆمپانیاکە لە عیراق.
  • بڕوانامەپێدانی پەڕاوەکانی کۆمپانیا لەلایەن باشی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.