قەرزی نەختینە

قەرز و هەژماری متمانە (قەرزی جاری مەدین)

بانکەکەمان قەرز و هەژماری متمانە بۆ تاکەکان و کۆمپانیاکان بەردەستدەکات لەسەر بنچینەی داواکاری سەوداگەر و بۆ هۆکاری جیاواز.

قەرزی پڕۆژەی بچوک و مامناوەند

ئەم قەرزانە بە هاوبەشی دەبێت لە ڕێگای بانکی ناوەندی عێراق، بەمەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە ئابووریەکان لە عێراق.



پەیمانی متمانە

نامەی گەرەنتی

نامەی گەرەنتی ناوەخۆیی و دەرەکی دەبێ بەپێی داواکاری و ئامانجی سەوداگەر.

بەڵێننامەی متمانە

بەڵێننامەیەکی نووسراوە دەردەچێ لەلایەن بانکەوە (کە ناودەبرێت بە بانکی دەرکەری بەڵێننامەکە) بە پێی داواکاری سەوداگەر (پێشکەشکەری داواکاریەکە) بۆ بەرژەوەندی فرۆشیار (سوودمەندبوو) کە بانک پابەند دەکات بە دانی بڕە پارەیەکی دیاریکراو بە جۆرە دراوێکی دیاریکراو بە (سوودمەندبوو) لە ماوەیەکی دیاریکراو، تاکو ئەوکاتەی فرۆشیار بەڵگەنامەی کاڵاکان دابین دەکات کە دەبێت هاوتابێ بە مەرج و کاتەکانی بەڵێننامەکە. وە بانک پابەند دەبێت بە دانی پارەکە بە کاش، یاخود دواخستنی پارەدانەکە.