مێژووی یاساکە

  • یاسای پابەندبوون بەباج بۆ هەژمارە ئەمەریکیەکانی کراوە لە دەرەوەی ئەمریکا ئیمزاکراوە لە لایەن سەرۆک ئۆباماوە لە ڕێکەوتی ١٨ی مارسی ٢٠١٠ (١٨ی نەورۆزی ٢٧١٠) کە بەشێکە لە یاسای دامەزراندن (Hire Act).
  • ڕەشنووسی سیستەمەکە لە مانگی فبرایەری ٢٠١٢ (گوڵانی ٢٧١٢) دەرچوو، وە دوا ڕێنماییەکانی لە ١٧ی ینایری ٢٠١٣ (١٧ی نەورۆزی ٢٠١٣) دەرچوو.
  • کۆتا دەقی پەیماننامەی یاساکە لە ڕێکەوتی ٢٦ دیسەمبەری ٢٠١٣ (٢٦ی ڕەشەمێی ٢٧١٣) دەرچوو.
  •  

ئامانجەکانی یاساکە
ئامانجی یاساکە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاتنە لە باج لەلایەن ئەو ئەمەریکیانەی کە خاوەنی هەژمارن لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا،ئینجا هەڵاتن لە باجەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆبێ یان لەڕێگای خاوەنداریەتی کۆمپانیای بیانی.

پێویستیەکانی یاساکە
FATCA ڕێکخراوەکان ناچاردەکات بە دانی زانیاری دەربارەی هەژمارەی خەڵکی ئەمەریکی بە دەسەڵاتدارانی باجی ئەمەریکی.


سزاکانی پابەندنەبوون بە یاساکە
لەکاتی پابەندنەبوون بە یاساکە، سزای ٣٠٪ ی باج بەسەر سەرمایە و سامانی تۆمارکراوی ڕێکخراوە دارایی و نا داراییەکان لە ئەمەریکا دەسەپێنێت.