5/4/2022

خەڵاتی باشترین بانک لە عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن گۆڤاری The Banking Executive

بانکەکەمان خەڵاتی باشترین بانکی لە عیراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێدرا لەلایەن گۆڤاری The Banking Executive دەرچووی مانگی ١٢ی (سەرماوەرز) ژمارە ١٥٦ کە دەردەچێ لەلایەن یەکیێتی نێودەوڵەتی بۆ بانکەکانی عەرەب وە ئەمەش لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی پێشەوەچوون و سەرکەوتنی بانکی بۆ ساڵی ٢٠٢١ کە بۆ حەوتەم ساڵە لەلایەن گۆڤارەکەوە ڕێکدەخرێت.
کە هاوکاتە لەگەڵ یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکیێتیەکە، وە بەئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ کەسایەتی نایابی عەرەبی لە دونیای دارایی و بازرگانی و دامەزراوەی بانکی، کە لە ٢٠٢١/١٢/١٠ لە بەیروت بەڕێوەچوو.
بەپێ ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەوانییەکانی تایبەت بە دابەشکردنی خەڵاتەکانی یەکیێتی نێودەوڵەتی بانکەکانی عەرەب، خەڵات بەخشرا بە بانکەکەمان بۆ ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن بانکەکەمانەوە دراوە بۆ پاراستنی ئەدای باشی داراییمان بۆ ساڵی ٢٠٢١. سەرەڕای بوونی ئەو بەربەستانەی کە بەهۆی کۆڤید ١٩ هاتەپێش دارایی عەرەبی و جیهانی، وە بۆ سەرکردایەتی دروست و ژیرانەی بەڕێوەبردنی دەزگای بانکی، کە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ڕێبازی پلان بۆ داڕێژراوی بانکەکەمان لەسەر ڕێڕەوێکی درووستە لە بوواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بە تاکەکان و دامەزراوەکان.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بانکی ئەربیل بەختیار ڕەشید اسماعیل
شانازی خۆی دەردەبڕێت بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە لەلایەن بانکی ئەربیل، کە نرخاندنی دەستکەوتەکانی بانکەکەمانە لە بوواری خزمەتگوزاری بانکە بازرگانیەکان لەئاستی عیراق کە بەشایستەییەوە پێشکەش بە بانکەکەمان کراوە.