2/3/2022

وتەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بانکی ئەربیل بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتەکە

(وقل ربي زدني علما صدق الله العظيم)

ئەم دەسکەوتە و خەڵاتە بەبەها و جیاوازە پێشکەش دەکەم بە

ڕێزدار سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبەرانی بانکی ئەربیل بۆ وەبەرهێنان و پێدان و ئەندامانی بۆردەکە وە هەروەها پێشکەشی دەکەم بە هەموو کارمەندە بەڕێزەکانهی بانکەکەمان.

دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندوبون و ڕاستگۆیتان دەکەم بۆ گرینگیدانتان بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بانک. گەر هەوڵ و هەماهەنگی ئێوەم لەگەڵ نەبووایە بە بەردەوامی نەدەگەیشتین بەم قۆناغە و ئەم خەڵاتەمان بەدەست نەدەهێنا لەلایەن (یەکیێتی نێودەوڵەتی بانکەکانی عەرەب).

وە بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموولایەک دەکەم هەوڵ و کۆششەکانمان بخەینەگەڕ بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانمان بۆ بەرژەوەندی بانک و سەوداگەرەکانمان.

ئەم دەستکەوتە بەری ماندوبوون و ڕەنجی ئێوەیە.

خودای گەورە هەوڵ و تێکۆشانەکانتان پیرۆزبکات.

ئاشتی و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوداتان لەسەر.