28/2/2022

زانیاریەکانی کارتە ئەلیکترۆنیەکەت مەدە بە پەڕە ساختەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی چاودێریە پێویستەکانی یاسای دژە پارە شوشتنەوە، وە لە پێناو پاراستنی سەروەتی سەوداگەران، بانکی ئەربیل بۆ وەبەرهێنان و دارایی هەموو سەوداگەرە بەڕێزەکان کە هەڵگری کارتی ئەلیکترۆنی ئەربیل بانکن ئاگەدار دەکەینەوە لە بوونی هەژمار و پەڕەی ساختە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە بانگەشەی دانی قەرز و پێشینە دەکەن بۆ هەڵگرانی کارتی ئەلیکترۆنی، دوای هەوبەشی پێکردنی زانیاریەکانی کارتەکە لە لایەن هەڵگری کارتەکەوە هەڵدەستن بە ناردنی پارەی سەر کارتەکە بۆ خۆیان، و بەم شێوە فێڵ لە هەڵگری کارتەکە دەکەن.

وە سەوداگەرەکانمان ئاگەداردەکەینەوە کە ئاگەداربن و مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەنێکی گومانلێکراو نەکەن و وەڵامیان نەدەنەوە و هیچ لینکێک نەکەنەوە کە لەلایەن ئەو لایەنانەوە نێردراوە، وە تکایە هەڵسن بە ئاگەدارکردنەوەمان لەم حاڵەتانەدا لەڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە لە دیوەی دواوەی کارتەکانیان جێگیرکراوە بۆ دڵنیای و سەلامەتی سەروەتی سەوداگەران.